ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی عێراق عێراق ڕایگه‌یاند، دۆسیەی هاوسه‌نگكردن و زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆی وەزارەتی داراییدا نییه، بۆیە له‌ئێستادا دۆسیه‌كه نێردراوەتە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئەوەی بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەربکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشتگیری خۆی بۆ ڕه‌چاوكردنی ماف و شایستە داراییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران دوپاتده‌كاته‌وه و دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و گۆڕانكاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی نیه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی پێشنیاری كردووه بۆ لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره ٢٤ كه ئاگاداری بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ربكه‌ن بەمەبەستی وه‌رگرتنی داتا و زانیاری پێویست لەبارەی بهمووچهخۆرانەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پۆله‌كانی (هه‌شته‌م، نۆیه‌م و ده‌یه‌م) وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه ئەوەش لەپێناو پاراستنی گروپه كه‌م داهاتهكاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ئێستادا ڕێكاره‌كان ته‌واوكراون و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەبارەی هاوسه‌نگكردنی مووچه دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.