بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان لەبارەی کەمکی کارەبای نیشتمانییەوە دەڵێت:” کێشەی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییان هەیە، ئەگه‌ر سووته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت ده‌توانن به‌بێ موه‌لیده ٢٤ كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.
كامیل قه‌زاز،بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:” ئێمە ژێرخانمان هەیە کە لە حەوت هەزار مێگاوات تێپەڕیووە، بەڵام کێشەکەمان نەبوونی سووتەمەنی تەواوە، ئەوەی ئێستا وەبەردەهێنرێت لە کۆرمۆر و دانا غاز، دێتە لای ئێمە بەڵام هێشتا بەشی بەکارخستنی یەکەکانمان ناکات، یەکەمان هەیە ئێستا وەستاوە “.
راشیگەیاند:” ئەگەر سووته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت به‌پێی ئه‌و ژێرخانه‌ی ئێمه هه‌مانه له دیمانلۆدی ئێستا له‌كاره‌با ده‌توانین به‌بێ موه‌لیده بیست و چوار كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین، چونكه ئێستا دیمانلۆدهكهمان پێنج هه‌زاره، ژێرخانه‌كه‌مان ٧٠٠٠ هه‌زاره، بۆیه ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی ته‌واو هه‌بێت ده‌توانین بێ موه‌لیده كاره‌بای بیست و چوار سه‌عاته دابین بكه‌ین”.
ئاماژەی بەوەشکرد جگە لەو کێشانەش ئەگەر كێشه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بێت، پلان چاك ده‌بێت، كه پلان چاكبوو، ئابوری چاك بوو یه‌كێك له كێشه‌كانی ئابووری كاره‌بایه، هه‌تا ئه‌وانه چاره‌سه‌ر نه‌بن كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌وه بۆچوونی منه.