حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ناکرێت هێندە بێباک بێت بەرامبەر توێژێكی زیندو و ھۆشیاری وەک مامۆستایان و مووچەخۆران و لە جیاتی بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانیان، بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانیان بەشێوەیەكی بنەرەتی داوایان لێبكات كۆتایی بە خۆپیشاندانی مەدەنییان بھێنن.”
لە میانی بەشداریکردنی لە خولێکدا کە بۆ ژمارەیەک خوێندکارو دەرچووی بەشە پزیشکییەکان و گەنجان و لاوان سازكرابوو، حاکم قادر لە وتارێكدا ڕایگەیاند، “خوێندكارانی بەشە پزیشکییەکان بەشێكی گرنگن لە كۆمەڵگاكەمان و پێویستە دەرفەتی گونجاو و پێداویستی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی بە سەركەوتووی خوێندنەكەیان تەواو بكەن، نەک خەمساردانە لە هەوڵ و ماندووبونی خوێندکاران بنواڕدرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەوەی لە ئێستادا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیان و تەندروستی ھاووڵاتییانەوە ھەیەو مەترسی دروست كردووە، هاوردەکردنی دەرمانی خراپ و بێ کوالێتی و خۆراكی ماوە بەسەرچووە بۆ ناو هەرێمی کوردستان كە هەندێ جار دەرمان و خۆراكی ماوەبەسەرچوو بەبێ پشکنین لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە لایەن ژمارەیەک کۆمپانیای مشەخۆرەوە هاوردە دەکرێت كە ئەو کارە زۆر مەترسیدارەو ھەركەس و لایەنێك دەستی ھەبێت تیایدا پێویستە سزای یاسایی بدرێت”.
سەبارەت بە دۆخی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش وتی:”بەداخەوە ههست بهههڵكشانی نیگهرانییهكانی ھاوڵاتیان دهكرێت، نیگهرانییهك سهرتاپای رهواو لهجێی خۆیدایه بە تایبەت کە تا ئێستا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان مەدەنیانەن و دوورن لە توندوتیژی، بۆیە حکومەتی هەرێم ناکرێت هێندە بێباک بێت بەرامبەر چینێکی زیندووی وەک مامۆستایان و مووچەخۆران و لە جیاتی بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانیان، بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانیان بەشێوەیەكی بنەرەتی داوایان لێبكات كۆتایی بە خۆپیشاندانی مەدەنییان بھێنن.”
وتیشی، “خهڵك ههمیشهو لهههموو قۆناغهكاندا بهئێستاشهوه، خۆبهختكهرو فیداكارو قوربانیدهر بوون، بهڵام نابێت ئهوهش لهبیر بكهین، كه دواجار نیگهرانیو خۆڕاگریش سنووریان ههیه، بۆیه نابێت حكومهت بێ باك بێت لهئاست چاوهڕوانی خهڵك و چارهسهركردنی پێداویستی و داواكانو مووچه.”
سەبارەت بە مەترسییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەگەر بارودۆخی ھەرێمی كوردستان بەم ئاڕاستەیەی ئێستا لەسەری دەڕۆین بەردەوام بێت و سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە تایبەت یەكێتی و پارتی یەک دەنگ و یەك ھەڵوێست نەبن لەڕووی حكومڕانی و سیاسییەوە، ئەوا بێگومان نەیارەكانمان دەیانەوێت رێگەیان بۆ خۆش ببێت بڕیار لەسەر چارەنوس و سڕینەوەی رابردوومان بدەن.”