بانکی ڕافیدەین و بانکی تی بی ئای عێراقی ڕایانگەیاند، دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەردوو بانکی ڕەشید و بانکی TBI عێراقی ڕایانگەیاند لە کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەوەوەو بە شێوەی ئۆنلاینو دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشنو و دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەدەستخستنی دۆلار.
هاوکات هەردوو بانکەکە لە ڕێگەی دوو لینکەوە، ڕێنمایی و چۆنێتی خۆ تۆمارکردنیان بڵاوکردۆتەوە بۆ گەشتیاران.
لینکی خۆ تۆمارکردن لە بانکی ڕەشید : https://edollar.rasheedbank.gov.iq/
لینکی خۆ تۆمارکردن لە TBI بانک : https://tbi.com.iq/ بيع-الدولار-النقدي-للمواطنين/
دۆلار لە بانکی ناوەندی نرخەکەی جێگیرە کە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 132 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام لە بازارەکاندا جیاوازییەکە زۆرە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەر 157 هەزار و 900 دینار بووە.