ئەمڕۆ لە سلێمانی پێشمەرگەو هونەرمەندی شۆڕشگێڕی کوردستان مامۆستا تایەری خەلیلی، بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمێکدا کە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداری تێداکرد، پێشمەرگەو هونەرمەندی شۆڕشگێڕی کوردستان مامۆستا تایەری خەلیلی، لە مەراسیمێکی شایستەی فەرمیدا بە خاکی کوردستان سپێردرا.
لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی پرسەی فەرمیی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، و سوپاسی هەموو خەڵکی سلێمانی و کوردستان و ڕەوەندی کوردی کرد بۆ پرسەو هاوخەمیان و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لە کاکە ئارامی کوڕیان وەرگرت و بەڵێنی پاراستنیان دا.
تایەری خەلیلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، وەک خۆی باسی کردووە، لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە حەزی لە مۆسیقا و گۆرانی بووە و سەرسامی دەنگی هونەرمەندان “محەمەدی ماملێ، حەسەن زیرەک، تایەر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان” بووە.
ئەو هونەرمەندە ڕۆژی 26 ی تشرینی دووەمی 2023 کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.