پۆلیسی سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور سێ تۆمەتباریان بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.
ڕوونیکردەوە، زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزوور لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە كە گومان دەكرا مادەی هۆشبەریان پێبێت ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوورەوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو کە دەستیشگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ، تریاك ، حەبی هۆشبەر) كە بەتۆمەتباران بووە .
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتباران ر،ن،أ لەدایكبووی 2000، ج،ج،ح لەدایكبووی 1999، پ،م،ق لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای قەدەغەكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .