دەست بەسەر بڕی ٢٤٧٥ لیتر شامپۆدا گیرا



قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كە دەستیان گرتووە بەسەر 2475 لیتر شامپۆدا گیرا و لەناوبرا، كە شیاوی بەكارهێنان نیە بەپێی ڕێنماییەكانی تەندروستی.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوی لەشەوی ١١/٢٣ لیژنەکەمان ئاگادارکرایەوە لەلایەن بازگەی زەمەقی له دەست بەسەراگرتنی ٢٠٠ دەبەی ٥ لیتری شامپۆ، دوای سەردانیکردنی مەیدانی لیژنەکەمان بۆ بازگەکە، پشکنین کرا بۆ شامپۆکە و دڵنیابووینەوە کەشیاوی بەکارهێنان نین بەپێی ڕێنمای تەندروستی.

ڕاشیگەیاندووە، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی لیژنەکە بۆمان دەرکەوت، کە بڕی زۆر شامپۆ، کە ۲۹٥ دەبەی تری ٥ لیتری لەکۆگایەکدا هەیە، کە بەهەمان شێوەی شامپۆی بازگەکە بوون.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ لە ١١/٢٧ بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ژینگە، کە نزیکەی ۲٤۷٥ لیتر شامپۆ بەشێوەیەکی زانستی لەناوبرا و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کرایەوە.

عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پێت عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
“شاندی هەرێم و سودانی بۆ مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن”
دوات “شاندی هەرێم و سودانی بۆ مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن”
پەیوەنیدر