نرخی مریشك هەرزان دەبێت



نرخی مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە و مریشك فرۆشێكیش دەڵێت: “بەرهەمی قاعەكان دەرچووە و بڕەكەی زۆر بووە لە بازاڕدا”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 27ی 11 بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتبووە نزیكەی 4 هەزار دینار.

كامەران، كە كاری فرۆشتن و چاك كردنی مریشك دەكات لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی مریشك دابەزیوە و كیلۆیەك مریشكی زیندوو بووە بە 3 هەزار دینار بۆ ئەو مریشكانەی كێشیان لە نزیكەی 3 كیلۆ و بەرەو سەرەوەیە.

ڕاشیگەیاند، مریشكی ناسكی 2 كیلۆ و 2 كیلۆ و نیو نرخەكەی كەمترە و كیلۆی بە 2 هەزار و 500 دینارە.

ئەو مریشك فرۆشە، هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشكی زیندووی بۆ زۆری بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و “شكاندنی قاعەكان” گەڕاندەوە، كە بەرهەمەكانیان خستۆتە بازاڕەوە.

“شاندی هەرێم و سودانی بۆ مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن”
پێت “شاندی هەرێم و سودانی بۆ مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن”
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین درێژدەكرێتەوە
دوات ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین درێژدەكرێتەوە
پەیوەنیدر