وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی دووەم بەرمیلی نەوت بە هاووڵاتیان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر بەغدا بڕی پێویستی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین.”
ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە (فەرمانگەی میدیا و زانیاری)ی ڕاگەیاندووە، “لە ناوچە شاخاوییەکاندا نەوت دابەش کراوە و ئێستا لە ناوەندی شارەکاندا دابەشی دەکەین”.
ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 620 هەزار خێزان لە دابەشکردنی 125 ملیۆن لیتر نەوت سوودمەند بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوامان کردووە حکومەتی فیدڕاڵی، نەوتی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە؛ ئەگەر بێتو بڕی پێویست بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بێگومان دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین.”