بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات



بانكی ناوەندی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ئاشكرا دەكات و یەكێك لە هۆكارەكانیش بۆ “سەكۆ ئەلیكترۆنییەكان” دەگێڕێتەوە و بە ئاسایی وەسفی دەكات.

بانكی ناوەندی لە لێدوانێكی ڕ‌وژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ئەو بەرزبوونەوە ئاساییەی لە نرخی خەرجی دۆلاردا هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە، لەوانە سەكۆ ئەلیكترۆنییەكان كە خەرجییەكان بەرزدەكەنەوە لەسەر ئاستی داواكاریی كڕیاران”.

بانكی ناوەندی لە زاری سەرچاوەیەكی ڕێگەپێدراوەوە بڵاویكردەوە:”بانكی ناوەندی بۆ ماوەی چەند مانگێكە دەستیكردووە بە دروستكردنی سەكۆی ئەلیكترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان، بۆ مەبەستی تۆكمەكردن و ڕێكخستنی پرۆسەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی، بەجۆرێك ببێتە مایەی زامنكردن و كاریگەریی چاودێری بەسەر دراوەكانەوە، لەوپێناوەشدا كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی پسپۆڕ ڕاسپێردراوە، دەست بكات بە بنیاتنان و بەستنەوەی بانكەكان بە بانكی ناوەندییەوە”.

هەروەها سەرچاوە ڕێگەپێدراوەكە دەڵێت:”سەكۆكە پێویستی بە وەرگرتنی زانیارییە لەسەر كڕیاران و حەواڵەكاران و لایەنە سودمەندەكان و ئەو بانكانەی دراو ڕەوانە دەكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكەی بانكی ناوەندی”لەبەر تازەیی بەكارهێنانی سەكۆ ئەلیكترۆنییەكە، زۆرێك لە هەڵەكان ئاشكرادەبن كە پێویستە بانكەكە جارێكی تر دایببەزێنێتەوە، ئەو ڕێكارەش كاتی زیاتری دەوێت، لەڕووی وەرگرتنی داواكاریی و تێپەڕینی بەڕێی سیستمی دارایی جیهانی”.

كرۆس لەنێوان مێسی و ڕیاڵ مەدرید
پێت كرۆس لەنێوان مێسی و ڕیاڵ مەدرید
مێشوولە و زیندەوەر كەم دەبنەوە
دوات مێشوولە و زیندەوەر كەم دەبنەوە
پەیوەنیدر