سبەینێ شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا و سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم-یش ڕایدەگەیەنێت، كە لیستی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی هاتنی پارەكەی عێراق دەكەن.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، “سبەی شاندی حكوومەتی هەرێمی کوردستانبە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئەندامێتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ دوو مەبەست شاندی حكومەتی هەرێمی کەردستان دەچێتە بەغدا، كە بریتین لە: پرسی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.”
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگەیاندووە، “بڕیارە سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێتەوە”.
لای خۆشیەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووە،” له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه سه‌رجه‌م ڕێككاره‌كان ته‌واوكراون، ئاماده‌كاری گهنجینهكانیش كۆتایی هاتووه و لیستی مووچه ئاماده‌كراوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ته‌مویلی چه‌كی پاره‌كه‌یه بۆ بانكه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی بۆ خەرج كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”.