درەنگانی شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی لە كەركووك هاووڵاتییەكی كورد دەستگردەكەن و ئەمڕۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری دەكەنەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو هاووڵاتییەكی كورد بەناوی عەبدولقادر سەباح، لە دایكبووی 1977، لە گەڕەكی شۆراوی كەركووك لەلایەن هێزێكی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركراوە، ئەمڕۆ لە پزیشكی دادی تەرمەكەیان رادەستی كەسوكارەكەی كردووەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك بوو، لەلایەن فەرمانبەرێكی هەمان بەڕێوەبەرایەتییەكە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.
مامی عەبدولقادر، دەڵێت: “برازاكەم فەرمانبەر بوو، ئەگەر سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، دەیانتوانی بە رۆژ لە دەوام بە پۆلسی دەستگیری بكەن، نەك شەو لەلایەن هێزی ئاسایشی نیشتمانی هەڵكوتەنە سەر ماڵەكەی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گیان لەدەستدانی هەواڵیان بە موختاری گەڕەكەكە داوە، بۆ ئەوەی كەسوكاری ئاگادار بكاتەوە و بێن تەرمەكەی ببەنەوە.