وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەنووسیدا ڕایگەیاند، دابەشکردنى مووچە لە رێگەى حکومەتى عێراق و بانکەوە و هاتنى پارە لەبەغدادەوە مەترسى لەسەر هەرێم دروستناکاتسەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتى ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆمان لەگەڵ لایەنەکان لە سلێمانى تەواوکارى راسپاردەکانى کۆنگرەى پێنجەم بوو، لە کۆبوونەوەکاندا باسى دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق کراو جەختمانکردەوە، ناوماڵى خۆمان رێکبخەینەوە،
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەى داهاتوومان لەگەڵ پارتى چارەسەرى ئەو کێشانە دەکەین، کە ماوەیەکە لەنێوانمان بەردەوامى هەیە،
ئێمە وەک یەکێتى ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و ناشترسین لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە 25ى شوباتى داهاتوو،
دەربارەی مووچە و دۆخی ناوەندەکانی خوێندن وتەبێژی یەکێتی وتی، دابەشکردنى مووچە لە رێگەى حکومەتى عێراق و بانکەوەو هاتنى پارە لەبەغدادەوە مەترسى لەسەر هەرێم دروستناکات، بڕیارمان داوە پشتگیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەین بۆ چارەسەرى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، چونکە نابێت دۆخى بایکۆت چیتر بەردەوام بێت.