شەپۆلێکی باران و بەفر و كەشێكی زستانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی باران و بەفر بارین بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە شەپۆلەكە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و كەشێكی زستانی هەرێم دەگرێتەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یه‌كه‌م له‌ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی یه‌ك شه‌مه‌ ده‌ستپێده‌كات و كاریگه‌ری به‌سه‌ر سنوری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سۆران و به‌شێكی هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت و ناوچه‌كانی دیكه‌ ئاسمان به‌گشتی هه‌وری ته‌واو بۆ نیمچه‌ هه‌وری ده‌ێت و له‌دره‌نگانیكی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه‌ كۆتای به‌م قۆناغه‌ دێت.

ڕاشیگەیاند، به‌ره‌به‌یانی دوو شهم‌مه‌ 2023/11/27 كاریگه‌ری قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات، كه‌شه‌پۆلێكی به‌رفراوانه‌ و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی جیاجیا باران ده‌بارێت.

وتیشی، “پێشبینیم وایه‌ زۆرترین بڕی بارانبارین له‌سنوری بارزان و سۆران و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك ببارێت، كه‌ هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری لافاو له‌ دۆڵه‌كانیش هه‌یه‌”.

ئاماژەی بەوەشكرد، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م بارانبارینه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردیش تێكه‌ڵ به‌م شه‌پۆله‌ ده‌بێت و هه‌روه‌ها به‌فرێكی زۆر له‌ باكوری كوردستانیش ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كه‌م به‌فر له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و هه‌لگورد و كۆره‌ك و سه‌فینیش ببارێت له‌گه‌ڵ زۆزك و هه‌ندرێنیش.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوە دەكات، “پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 4 پله‌ نزم بێته‌وه‌ و كه‌شێكی سارد و زستانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و هه‌ندێ جار و به‌تایبه‌ت ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ئه‌گه‌ری چالاكبونی با هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی 26 بۆ30 كم له‌ كاتژمێرێكدا و دروستبوونی هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌”.

ڕوونیشی كردەوە، ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تا دره‌نگانی شه‌وی دوو شهم‌مه‌ به‌رده‌وامه‌ و پاشان كۆتایی پێدێت و بۆماوه‌یه‌ك كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

 

دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە دەبێت؟
پێت دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە دەبێت؟
حكومەتی عێراق كۆتایی هاتنی شەڕی دۆلار ڕادەگەیەنێت
دوات حكومەتی عێراق كۆتایی هاتنی شەڕی دۆلار ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر