دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات



دوای ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە، بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیار بدات.

لە هەفتەی ڕابردوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا بكات و لە پشكی بودجەی هەرێم بدرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەپێی ئەو سكاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركراوە لەسەر پێنەدان و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جێبەجێ‌ نەكردنی یاسایی بودجە، سبەی یەک شەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و داوای نووسراوەکەی سەرۆك وەزیرانیشی کردووە.

 

یەكێتی و كۆمەڵ: چارەسەری بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت
پێت یەكێتی و كۆمەڵ: چارەسەری بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت
مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ ئافرەتان دەنێرێت
دوات مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ ئافرەتان دەنێرێت
پەیوەنیدر