جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت



لە شەوی 19 ی ئەم مانگەوە جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو دادەخرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15\12\2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە شەوی 19 ی كانوونی یەكەم لە كاتژمێر 6:00 ی ئێوارە تا كاتژمێر 5:00ی رۆژی دواتر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنی تونێلەكە، بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بەهۆكاری نۆژەن كردنەوەی چەناڵی ئاو تونێلەكە، دادەخرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش چەند جارێك بە هەمان هۆكار ئەو تونێلە بەڕووی شۆفێراندا داخرا.

بانكی وەبەرهێنانی مەنسوور بەردەوامە لە بردنەوەی خەڵاتەكان
پێت بانكی وەبەرهێنانی مەنسوور بەردەوامە لە بردنەوەی خەڵاتەكان
سەرۆكی فەڕەنسا: پاڵپشتی گەلی كوردم
دوات سەرۆكی فەڕەنسا: پاڵپشتی گەلی كوردم
پەیوەنیدر