هەڤاڵ ئەبوبەکر:دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە



پارێزگاری سلێمانی داوای چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبا دەکات و دەڵێت:لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا کەمتر لە ٧ سەعات کارەبا هەبووە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی لە ژێر ناوی (ڕونکردنەوەو داواکاری) بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:لەم ڕۆژانەدا، دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا لە ناو شاری سلێمانیدا، کەمتر لە حەوت کاتژمێر کارەبا هەبووە.

دەشڵێت:” دۆخی کارەبا لە هەموو پارێزگاکەشدا لە دۆخێکی خراپدایە، کەمکردنەوەی ڕێژەی بڕە مێگاواتی دابەشکراوی شارەکان، چاوەڕواننەکراوانە ئاستی هەبوونی کارەبای گەیاندووتە کەمترین ئاست، ئەم دۆخە پێویستیی بە بڕیاری خێراو چارەسەرکردنی بنەڕەتیانە هەیە، چونکە جگە لەوەی ناتوانرێت خواست و پێداویستیی هاووڵاتیان دابینبکات، لە هەمان کاتیشدا زیانی گەورە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پیشەسازیی خۆماڵیی و جوڵەی بازرگانیش دەگەیەنێت”.

پاریزگاری سلێمانی داوکارە کێشەکە چارەسەر بکرێت و دەشڵێت:”داواکارین بەخێرایی ئەم قەیرانە نوێیە چارەسەربکرێت و بارگرانیی زیاتر بە دوای خۆیدا نەهێنێت”.

یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە
پێت یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە
مامۆستایانی ناڕازی: یەکشەممە لە دادگای فیدراڵی دەبین دووشەممە لە شەقام دەبین
دوات مامۆستایانی ناڕازی: یەکشەممە لە دادگای فیدراڵی دەبین دووشەممە لە شەقام دەبین
پەیوەندیدار