ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد



بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، دەریدەخات کە داهاتی هەفتەی ڕابردوو 15 ملیار و 674 ملیۆن و 183 هەزار و 640 دینار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە 14 ملیار و 725 ملیۆن و 683 هەزار و 775 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 934 ملیۆن و 822 هەزار و 150 دینار، واتە 6% بەشێوەی چەكە و مقاصە 0%.
“شەفافیەت” ماڵپەڕێکە کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گومانیان هەیە لە ڕاستیی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکرێنەوە.

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد
پێت وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد
بەهۆی خراپبوونی کارەبا خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە
دوات بەهۆی خراپبوونی کارەبا خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر