شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی شەقامی دابان لەکارێزە وشک لە بەردەم (مزگەوتی دارولسەلام بە ئاڕاستەی مزگەوتی شەفیق بەگ) شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند، شەقامەکە بەمەبەستی کارکردن و بڕینی قیرەکەی لە بەردەم (مزگەوتی دارولسەلام بە ئاراستەی مزگەوتی شەفیق بەگ) بەربەست دەکرێت.