بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن
ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری (سحر و جادو )کردن ,لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەچەندین ئافرەتی فریو داوە و دەست درێژی کردۆتە سەریان بۆ مەرامی خوی به كاريانی هێناوە و سودی ماديان لێ وەردەگرێت
ڕوونیشکردۆتەوە، بەبریاری دادوەر پشکنین بۆ ماڵەکەشی کراوە ،لەماڵەکەیدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئەندامی لاشەی ئاژەڵی کێوی دا گیراوە کە بەکاری هێناوە بۆ سحر و جادو کردن،
ئاسایسی هەولێر هۆسداری دەدات و دەڵێت، “داوا دەکەین بەتایبەت لە ئافرەتان کەخۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانەو پەنایان بۆ نەبەن و باوەڕیان پێ نەکەن، چونکە ئەم جۆرە کەسانە دەبنە مایەی کێشە و هەڕەشە ،بۆسەر خۆیان و خانەوادەکەشیان.
هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی کە هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە بەڕێگای دادگا دەتوانێ سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.
جێی ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێک دەبێت هەڵمەتی دەسگیرکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەستی پێکردووە کە سەرقاڵی کاری نوشتە و جادوو و دوحاکردنن، تا ئێستاش چەندین کەس دەستگیرکراون و ڕووبەرووی دادگا کراونەتەوە.