وادەی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون دیاریكرا



 

تێدروس ئەدهانوم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وادەی كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموونی ئاشكراكرد.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو دەتوانین بڵێین كۆڤید 19 وڵاتان ناخاتە باری نائاساییەوە، بەڵام وەك ڤایرۆسێك لە پاڵ نەخۆشییەكانی دیكەی هەناسەدا دەمێنێتەوە، دەبێت وڵاتان بزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە دەڵێت” ئەمە نەخۆشییەكی كتوپڕ بوو، تا ئێستا 82 هەزار تووشبوو لە 110 وڵات هەن، بەڵام ڕێژەی مردن زۆر كەمە، تا ئێستا 65 كەس لە جیهاندا مردوون”.

ڕاشیگەیاند، بەمشێوازەی ئێستا بەردەوام بین، دەتوانین بڵێین لە ساڵی داهاتوو باری نائاسایی بۆ ئەم پەتایەش كۆتایی دێت.

تیك تۆك هانی خۆكوژی دەدات
پێت تیك تۆك هانی خۆكوژی دەدات
بوومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند
پەیوەنیدر