بانکی ناوەندی داوا لە بانکەکان دەکات لە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییاندا پابەند بن بەو نرخە فەرمییەی بۆیان دیاری کراوە.
بانکی ناوەندی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی کردووە، داوای لێکردوون لە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییاندا پابەند بن بە نرخی فەرمی.
جەختیشکراوەتەوە لەوەی دەبێت نرخی هەر دۆلارێك بە هەزار و 320 دینار کە دەکاتەوە 132 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێك، بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
نووسراوەکە لەکاتێکدایە کە هێشتا بانکی ناوەندی نەیتوانیوە لە ڕێی ئەو ڕێکارانەی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار دەیانگرێتەبەر، نرخ لە بازاڕەکاندا دابەزێنێت.
ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە 159 هەزار و 500 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.