باران بارین بەردەوام دەبێت



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ئەگەری نمە بارانی كەمی پچر پچر هەیە ,وە لەناوچە كانی باشوورو رۆژئاوای شاری سلێمانی وە باكووری شاری كەركوك ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 15- 12- 2022 ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی پچر پچر هەیە ,وە لەناوچە كانی باشوورو رۆژئاوای شاری سلێمانی وە باكووری شاری كەركوك ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە.

باس لە ئەوەش كراوە، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك، ئاڕاستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
لەبارەی كەشو هەوای سبەینێوە ئاماژە بە ئەوە كراوە، سبەی هەینی 16 – 12 – 2022كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. خێرایی با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 15) كم/ك. ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆر ئاوا دەگۆرێت.مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

 

خواردنەوەی چا بۆ خانمانی شیردەر تەندروستە؟
پێت خواردنەوەی چا بۆ خانمانی شیردەر تەندروستە؟
ئەردۆغان جەنگی هەڵبژاردنەكانی دەستپێكرد
دوات ئەردۆغان جەنگی هەڵبژاردنەكانی دەستپێكرد
پەیوەنیدر