یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات بەهۆی ڕەزامەندبوونی حكومەتی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەی ڕاستەوخۆی فەرمانبەرانی هەرێم.
یوسف كیلابی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، “پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە مەزنە، ئێمە بەڵێنەكەمان جێبەجێکرد”.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بە نووسراوێك ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق ئاگاداردەكاتەوە، داوایکرد کە دەبێت حكومەتی هەرێم هەموو زانیارییەك لە بارەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بدات بە حكومەتی عێراق.