محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ بەڵام هەموو کورد شینی بۆ دەکات



سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی خەڵکی بداتەوە، ڕاستە لە بەغدا بودجەی هەرێم بڕاوە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، ئێستا گوێمان لێیە کە نەوت لە عێراقەوە بچێتە دەرەوە بۆ تورکیا. ئەگەر عێراق نەیەت چارەسەری کێشەی بودجە و مووچەی هەرێم بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ڕازی بێت نەوت بچێتە دەرەوە؟

راشیگەیاند، دەبێت حکومەتی هەرێم ڕێگە نەدات ئەو نەوتە بچێتە دەرەوە، تا جارێکی دیکە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە.
عێراق بە عێراقیمان نازانێت چونکە نە خزمەتگوزاریمان بۆدەکات نە بەدەممانەوەیە و ئەوە سێ مانگە و مووچە و بودجەی بڕیوین لەکاتێکدا هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق مافەکانی خۆیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای باڵای فیدراڵی کاتی خۆی پۆل بریمەر دایناوە، ئێستا هەر بڕیارێک دەردەکات لە عێراق جێ بەجێ دەکرێت. من گلەیم لە کورد خۆی هەیە بەرامبەر بە بڕیارەکان ڕەنگە لاوازبێت، یان بێدەنگ بێت.

“ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ، بەڵام هەموو کورد شین بۆ عێراق دەکات، هەموو ئەگرین و دەڵێن عێراقین و بە شان و باڵای عێراق هەڵدەدەن، حەلبوسی لەناو حزبەکەی خۆشی کێشەی هەبووە. ئەو لە هیچ بڕیارێکدا لەگەڵ کوردا نەبووە، لەوهەموو بڕیارەکان لەگەڵ هەمواندا بووە، دواتر لەگەڵ کەسیاندا نەبووە لەگەڵ خۆی بووە بەتەنها” محەمەد حاجی مەحمود وای وت.

دەشڵێت:” حەلبوسی بەهەموو وڵاتانی ئەوروپا وئەمەریکای ووتووە لەگەڵتانم بەڵام لەگەڵیان نەبووە، لە بڕیارەکانی دژی کوردیش درێغی نەکردووە، جێگرەوەی هەر لە سوننە دەبێت، ئەوانیش 6 کاندیدیان هەیە، ئەو کەسەی دادەنرێت سوننەبێت یان شیعە، کە ئەگەیتە کورد و عەرەب ئەوان هەموویان عەرەبن”.

وتیشی:”لە ئێستادا دەبێت پارتی و یەکێتی کار لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییە بنەڕەتییەکانیان بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی و پارتی هەردەبێت رێکبکەون، چونکە هەردوولایان زەرەرمەندی یەکەم دەبن لەو دۆخەی کە هەیە”.

یوسف کیلابی پیرۆزبایی لە مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
پێت یوسف کیلابی پیرۆزبایی لە مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
ئاسایشی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی دەکرد
دوات ئاسایشی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی دەکرد
پەیوەنیدر