سەرەڕای دابەزینی بەهای دۆلار بۆ چەند ڕۆژێك، بەڵام دووبارە بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای دۆلاری ئەمریكی جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئێستا 100 دۆلار بە 159 هەزار و 100 دینارە.
ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ڕێككەوتنی بانكی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بەهای دۆلار شكا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مامەڵەكردن بە (زێڕ و ئۆتۆمبێل و مۆبایل و خانوو) بكرێت بە دینار.