وێنە: بەهۆی زۆری ژمارەی ددانەکانی ناوی چووە کتێبی گینسەوە



ژنێکی هیندی تەمەن ٢٦ سەڵ بەهۆی زۆری ژمارەی دادانەکانییەوە دوای دڵنیابوونەوە لەوەی ٣٨ ددانی هەیە ناوی چووە کتێبی گینسەوە و شەش ددان زیاتری هەیە لە ژمارەی ددانەکانی هەرمرۆڤێکی ئاسایی.

کالبانا بالان، ناو ئەو ژنەیەکە تۆمارەکەی هەڵگرتووە، چوار ددانی زیادەی لە شەویلگەی خوارەوە و دوو ددانی دیکەی لە شەویلگەی سەرەوەیدا هەیە. ئەو ژنە باسی لەوەکردووە کاتێک گەنج بووە ددانە زیادەکان دەستیان بە گەشەکردن کردووە و هەستی بە ئازار نەکردووە، بەڵام دایک و باوکی سووربوون لەسەر ئەوەی سەردانی پزیشکێکی ددان بکەن بۆ دەرهێنانی ددانە زیادەکان، بەڵام ئەم لەترسان نەیتوانییووە بڕیاربدات.

کالبانا ئاماژەی بەوەکردووە، دڵخۆشەبەوەی ناوی لە کتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکراوە، چونکە ئەوە سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە و گەورەیە لە ژیانیدا.

پسپۆڕانی بواری ددان باس لەوەدەکەن، گەشەکردنی ددانە زیادەکان بەهۆی ناڕێکی لەکاتی دروستبوون و گەشەی ددانەکاندا ڕوودەدات، هەرچەندە ئەم بابەتە هێشتا لێکۆڵینەوەی باشی لەسەر نەکراوە و بەنهێنی ماوەتەوە.

هاوکات، ئەم دیاردەیە بە جۆرێک لە نەخۆشی ناودەبرێت و ناوە زانستییەکەشی بریتییە لە Hyperdenturia  یان Polydentalism بەپێی ئامارەکان ٤٪ی دانیشتوانی جیهان ددانێکی زیاد یان زیاتر لە ددانێکی زیادەیان هەیە.

دەستپێکی گفتوگۆی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت و وزە
پێت دەستپێکی گفتوگۆی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت و وزە
حکومەتی عێراق بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئیدانە دەکات
دوات حکومەتی عێراق بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئیدانە دەکات
پەیوەنیدر