کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە مێرگەسۆر زۆرترین بڕ باریوە کە ٨.٤ ملم بووە.
ماوەی دوو رۆژ بوو شەپۆلێکی بەفروباران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەو بەهۆی زۆری رێژەی بارانەکەشەوە رۆژی دووشەممە ٢٠-ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیە:-
دهۆک ٣.٧ ملم
زاخۆ ٠.٢ ملم
ئاکرێ ١.٢ ملم
بامەرنێ ٦.٢ ملم
حاجى ئۆمەران ٤.٦ ملم
مانگیش ٠.٨ ملم
سۆران ٠.٦ ملم
باتوفە ٣.٦ ملم
مێرگەسۆر ٨.٤ ملم