بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی شەهیدانی یەكێتی بڵاوکردەوە



سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی یادی شەهیدی یەکێتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین”.

‏‎بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووی یەکێتی هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو، سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.

‏‎ئاماژە بەوەشدەدات، خوێنی شەهیدانیان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێن، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانیان لەبیرنەكردووە و خۆیان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانن كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.

‏‎لە کۆتایشدا دەڵێت”سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و سەرفرازی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكەیان”.

دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دەستی پێكرد
پێت دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دەستی پێكرد
پەرلەمان كاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریكرد
دوات پەرلەمان كاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریكرد
پەیوەنیدر