وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم نەناردووە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی بەغدان کە پشکی هەرێم لە نەوتی سپی بنێردرێت، هاوکات چەندین جار داوایانکردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کراوە”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكومەتی عێراقین، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە”.

هاوکات تا ئێستا زیاتر لە ١١٦ ملیۆن و ٢٠٩ لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر ٦٨١ هەزار خێزان دابەش کراوە.

 

بومه‌له‌رزه‌ پارێزگایه‌كی ئێرانی هه‌ژاند
پێت بومه‌له‌رزه‌ پارێزگایه‌كی ئێرانی هه‌ژاند
“لە ماوەی ساڵێک زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.
دوات “لە ماوەی ساڵێک زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.
پەیوەنیدر