کەسێك بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هاووڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كە پاش ئه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ په‌كی كه‌وتووه‌و جێیهێشتووه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێی‌ دزراوه‌.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.
پۆلیس ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار (ر، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
نانى سپى دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە
پێت نانى سپى دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە
منداڵانی سوریا لە نێو داروپەردووی شەڕ و پاشماوەکانیدا
دوات منداڵانی سوریا لە نێو داروپەردووی شەڕ و پاشماوەکانیدا
پەیوەندیدار