پەرلەمان ی عێراق چوارشەممە کۆدەبێتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتەوە و شوێنی محەمەد حەلبوسی پڕدەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی چوارشەممە ٢٢ ی ١١ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی نائاسایی ئەنجام ئەدات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەکاتەوە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە لەبڕگەی دووەمیشدا دەنگ لەسەرهەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات و تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگالانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بکات.