سودانی: هەفتەی داهاتوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە کۆدەبنەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هاریکارییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و هەفتەی داهاتووش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی هەماهەنگی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکە باس لەو ئامادەکارییانە کراوە کە بۆ کۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی نێوان هەریەکە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی ئەنجامدەدرێت.

هەروەها محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، عێراق پابەندە بە پاراستنی نێردە دپلۆماسی و راوێژکارە سەربازییەکان، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەرکی یاسایی خۆیان لە پاراستنی سەقامگیری خاکی عێراق تێدەپەرێنن.

چوارشەممە شوێنی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە
پێت چوارشەممە شوێنی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە
پارەی مانگی نۆی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت
دوات پارەی مانگی نۆی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر