بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت بۆ سبەینێ بڵاودەكاتەوە، كە لە گەڕەكێكی سلێمانی و دوو شارۆچكەی دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی سێ شەممە 21-11-2023 نەوت لەناوشاری سلێمانی لەسنووری مەڵبەندی 10 لەگەڕەکەکانی ڕاپەرین دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە سنووری قەزای ڕانیە و قەزای دەربەندیخان نەوت دابەش دەکرێت.