بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی پشووی ئەمڕۆ وە خشتەی تاقیاکردنەوەکانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕاون.
هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتیان وسەردانیکەرانی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەو، ئەوانەی کەلەبەڕواری 2023/11/20نۆرەی تاقیکردنەوەکانی ڕەمپەو ژمارە 8 یان هەبوو ، بۆڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممەو پێنج شەممە بەپێ ی ئەوخشتەیەی خوارەوە سەردانی بەشی مۆلەت بکەن وەتاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تاقیکردنەوەکان بەپێی خشتەکان بەسەر ئەو ڕۆژانەی تردا دابەشکراون بەمشێوەیە:
1/ئەوکەسانەی کەڕۆژی2023/11/20کاتژمێر (8,9) بۆیان دانرابوو، دەتوانن لەڕۆژی سێشەممە لە هەمان کاتدا سەردان بکەن وەتاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن.
2/ئەوکەسانەی کەلەهەمان ڕۆژکاتژمێر (10,11) یان بۆدانرابوو لەڕۆژی چوارشەممە لە هەمان کاتدا سەردان بکەن وەتاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن.
3/ئەوکەسانەی لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر (12,1) یان بۆدانرابوو دەتوانن لەڕۆژی پێنجشەممە لە هەمان کاتدا سەردان بکەن وەتاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن.