ماوه‌ی بیست كاتژمێر ده‌بێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی له شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست، هاوكات له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆه‌وه باران بارینه‌كه زیادیكردووه و پێشبینییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و باران بارین به‌رده‌وام بێت.
پێشتر لایەنی پەیوەندیدار بە ڕەوشی کەشوهەوا، لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەوەخرابووە ڕوو، کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان بە گشتی ھەور دەبێت، لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێم لێزمەبارانی بەردەوام و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت، شەپۆلێکی بەفربارینیش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت.
شه‌وی ڕابردوو بەھۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە، حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمیی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی ڕاگه‌یاند.
هاوكات ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، مه‌ترسی لێزمه بارانی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ناوه‌نده‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه؛ ئه‌و ناوچانه‌ی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه‌ی هه‌یه بریتیین له قه‌زای شه‌قڵاوه و قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، قه‌زای ئامێدی.
به‌پێی نه‌خشه‌كه‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، هه‌ریه‌ك له ناحیه‌ی به‌حركه، داره‌توو، پیرمام، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر مه‌ترسی بارانبارینی به لێزمه‌یان له‌سه‌ره.
هه‌ر به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه، شه‌وی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ڕایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئامادەکاری له سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بکەن لە ئەگەری ڕوودانی لافاو یان ھەر ڕووداوێکی دیکە كه ئامادەباشیدابن و بەھانای ھاووڵاتییانەوە بچن.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی بیست كاتژمێر ده‌بێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی له شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست، هاوكات له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌وه بارانبارینه‌كه زیادیكردووه و پێشبینی كراوه تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.