داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن



بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمەش ترسی ئەگەری دروستبوونی لافاویی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.

هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستببێت.

هاوکات شەوی ڕابردوو پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد و ڕایگەیاند، هاوكار و هەماهەنگی فەرمانگە، تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكانبن، پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیی، هاتوچۆ، بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی دیکەبن.

لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراق پشووی فەڕمی ڕاگەیەندراوە، تا هاووڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “سەرجەم تیمەکانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدەین ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو دروستببێت تیمەکانمان هاوکار و هەماهەنگیان دەبن، دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ١١٥ پەیوەندیمان پێوەبکەن”.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، ” داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە، هاوکات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو ئەوانەی لە نهۆمی زەمینین بچنە نهۆمەکانی سەرەوە تا بە سەلامەتی بمێننەوە بە دووربن لە هەر کارەساتێکی نەخوازراو”.

“ئیسڕائیل چەکی فسفۆری سپی لە کەرتی غەززە بەکارهێناوە”
پێت “ئیسڕائیل چەکی فسفۆری سپی لە کەرتی غەززە بەکارهێناوە”
ماکرۆن بۆ نەتەنیاهۆ: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە ئاستێکی بەرزدایە
دوات ماکرۆن بۆ نەتەنیاهۆ: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە ئاستێکی بەرزدایە
پەیوەنیدر