فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد



 

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بەشێوەیەكی چڕ چەند ناوچەیەكی سەر بە قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، فڕۆكە جەنگییەكان توركیا، بەشێوەیەكی چڕ چەند گوندێكیان لە ناحیەی باتۆڤای سەر بە قەزای ئامێديان بۆردومان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆردومانەكەی توركیا ترس و دڵڕەوكێی لای دانیشتوانی گوندەكان دروستكردووە، بە تایبەت جوتیاران و  ئاژەڵدارانى ناوچەكە.

هێزەكانی توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریست پۆلێن دەكرێت، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.

 

دوو كارگەی خوێ‌ داخران
پێت دوو كارگەی خوێ‌ داخران
ڕەشەبایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
دوات ڕەشەبایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر