“دوای 700 ملیارەكە عێراق پارەی دیكە بۆ هەرێم نانێرێت”



وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دواین بەشی پارەی مووچە، كە 700 ملیار دینارە لەمساڵدا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: ” حکومەتی عێراق پارەی دیکە نانێرێت”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسەم کرد؛ بەغدا 700 ملیاری دیکە دەنێرێت و هیچ لەمپەرێک لەبەردەم ناردنیدا نییە”.

وتیشی، “ئەوەی هەیە چاوەڕوانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10ـی هەرێمی کوردستانن.”

ئاشكراشی كردووە، ئەو پارەیەی بڕیارە بۆ مووچە بنێردرێت، بۆ مووچەی مانگی 9 دەبێت.

لەبارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نەرمین مەعروف وتویەتی، “جگە لەو 700 ملیار دیناری ماوە، حکومەتی عێراق پارەی دیکە نانێرێت؛ بڕیارە مانگی 12 پاکتاوی حیساباتی ساڵ بکرێت و دواتر بڕیار لە ناردنی پارە دەدرێت.”

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای سەردانی سەرۆك وەزیران و شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغدا، بڕیاری ناردنی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەك قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا لە بودجەی مانگەكانی (9 و 10 و 11)ی عێراق و تا ئێستا دوو جار 700 ملیاری دراوە بە هەرێم و بۆ مووچەی مانگەكانی 7 و 8 خەرج كراوە و دواین بەشیش بۆ مووچەی مانگی 9 خەرج دەكرێت.

بەڵام تا ئێستا چارەنووسی 3 مووچەی ئەمساڵ نەزانراوە و حكومەتی هەرێم لەڕێگەی نووسراوێكەوە داوای كردووە پارەی ئەو سێ‌ مانگەش (10 و 11 و 12) بۆ هەرێم بنێردرێت.

سبەینێ لە سلێمانی كرا بە پشووی فەرمی
پێت سبەینێ لە سلێمانی كرا بە پشووی فەرمی
دەربارەی پشوو پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات دەربارەی پشوو پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر