ڕۆژی شەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی ٢٣٦ ڤیزە کارد و ماستەرکاردی ڕاگەیاند کە بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتی بەندەری سنووری زورباتیە توانی گەشتیارێکی عێراقی دەستگیربکات کە (٢٣٦) کارتی بەمەبەستی قاچاخچێتی پێبووە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ” تۆمەتبار دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی گومرگی زورباتیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو”.