شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بەڕێوەیەو هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات و دەڵێت:”له‌ دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممە و به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ تا نزیك دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌مه‌ پێشبینی بارانێكی به‌هێز ده‌كەم و هۆشداری توند ده‌ده‌م له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی لافاوو له‌چه‌م و دۆڵه‌ نزماییەکان”.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، له‌ دره‌نگانێكی شه‌ووی یه‌كشه‌ممه‌ و به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ تا نزیك دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ پێشبینی بارانێكی به‌هێز ده‌كه‌م له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و راپه‌رین و گه‌رمیان کە ئه‌گه‌ری تاوه‌ بارانێ به‌هێز و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ هۆشداری توند ده‌ده‌م له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی لافاوو له‌ چه‌م و دۆڵه‌ نزماییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌تایبه‌ت شوێنه‌ نزمه‌كان ئه‌گه‌ری به‌رزبونی ئاستی ئاوو هه‌یه‌.

ئەو شارەزایەی کەشناسی داوایەک لە تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن دەکات و دەڵێت:”داواكارم له‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ئاماده‌باشیدابن و هه‌رچی سه‌ری ئاوه‌ڕۆكانه‌ لابدرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بارانه‌ی ده‌بارێت په‌نگ نه‌خواته‌وه‌ و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست نه‌كات، هه‌روه‌ها داوام لە هاووڵاتییان ئەوەیە کە ئەو رێگایانه‌ی چه‌م و دۆڵی له‌سه‌ره‌ و خاكین به‌كاری نه‌هێنن و له‌كاتی گه‌شتنی هه‌وره‌ تریشقه‌ كاره‌بای ماڵه‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌.

دەست بەسەر ٢٣٦ ماستەر و ڤیزە کارددا گیرا
پێت دەست بەسەر ٢٣٦ ماستەر و ڤیزە کارددا گیرا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
دوات کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
پەیوەنیدر