هەڤاڵ ئەبوبەكر دەربارەی پڕۆسەی خوێندن پەیامێكی ڕاگەیاند



پارێزگاری‌ سلێمانی‌ داواكاره‌ به‌شێك له‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ مامۆستایان و مووچه‌خۆران جێبه‌جێ بكرێت تا پڕۆسه‌ی‌ خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز، وتی‌: “له‌ یه‌كه‌م ساتی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ مامۆستایان و مافه‌ ره‌واكانیانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ بووه‌ و ئومێد و تكا و چاو و داوام له‌ مامۆستایان و كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ خۆمانه‌، چونكه‌ له‌وانی‌ تر نائومێدم”.

ڕاشیگەیاند، “هیچ ڕۆژێك من له‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن و مامۆستاكانم له‌ ئێستا و رابردوودا نائومێد نابم و دڵنیام مامۆستایان ناهێڵن نه‌وه‌كانی‌ ئاینده‌مان قۆناغێك تێپه‌ڕێنن، كه‌ بۆشاییه‌ك له‌ ژیان و پرۆسه‌ و ژینگه‌ی‌ خوێندنی‌ ئێمه‌دا دروست بێت”.

ده‌شڵێت: “ده‌خوازم و ئومێدم زۆره‌ و گفتوگۆمان كردووه‌، كه‌ ئه‌وانن مژده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ریتمی‌ گشتی‌ به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن ڕابگه‌یه‌نن”.

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشكردووە، “ده‌بێت هه‌موومان له‌گه‌ڵیان بین و ده‌بێت پشتیوانیان بین، مووچه‌مان پێ دابین ناكرێت خۆ ده‌توانین زه‌وییان بۆ دابین بكه‌ین، خۆ ده‌توانین وانه‌بێژه‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بكه‌ین”.

جەختیشی كردەوە، ده‌بێت به‌شێك له‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن به‌ خێرایی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

 

 ” چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن”
پێت  ” چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن”
گردی مامەیارە بە دیزاینێكی نوێوە دەكرێتە شوێنی یادە مێژووییەكان
دوات گردی مامەیارە بە دیزاینێكی نوێوە دەكرێتە شوێنی یادە مێژووییەكان
پەیوەنیدر