بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار ڕاگەیاند



بانکی ناوەندی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ ئیمارات ڕاگەیاند بۆ پارەدارکردنی پێنج بانکی عێراقی بە درهەمی ئیماراتی لە مامەڵە بازرگانییەكاندا بە مەبەستی كەم كردنەوەی بەكارهێنانی دۆلار و كۆنتڕۆڵ كردنی نرخەكەی.

سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندی ڕایگەیاندووە، بانکی ناوەندی عێراق رێککەوتنەکانی لەگەڵ بانکی یەکەمی ئەبوزەبی ئیمارات تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا پڕۆسەی پارەدارکردنی بانکەکانی عێراق بە درهەمی ئیماراتی ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی پارەدارکردنەکە پێنج بانکی ئەهلی عێراقی گرتەوە، پێشبینیش دەکرێت دوای هەڵسەنگاندنی قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردن، کە ڕەنگە چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت، ژمارەی بانکەکان کە پارەدار دەکرێن دوو هێندە زیادبکات.

بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگرتنەوە دۆلار، جگە لە یۆرۆ دەیەوێت حەواڵەکانی بە درهەمی ئیماڕاتی و یووانی چین-یش بکات.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ بانکەکانی تورکیا ڕێککەوتووە لەسەر کردنەوەی هەژمار بۆ بانکەکانی عێراق و كاركردن بە یۆرۆ لە مامەڵە بازرگانییەكاندا.

یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی لە سلێمانی کرایەوە
پێت یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی لە سلێمانی کرایەوە
 ” چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن”
دوات  ” چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن”
پەیوەنیدر