سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دیزاین و ڕێكخستنەوە بۆ گردی مامە یارە دەكرێت و وەك مۆركێكی لە مێژینەی شاری سلێمانی دەكرێتە شوێنی بۆنە و یادەكانی شارەكە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، سەبارەت بە ڕێكخستنەوە و دیزاینكردنی گردی مامەیارە، سەرۆكی شارەوانیی كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بەشە پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ هەردوو گروپی هونەری میللی كورد و گروپی كەلەپور و فۆلكلۆری كورد ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە پاراستنی گردی مامەیارە كرا وەك مۆركێكی لە مێژینەی شاری سلێمانی.
ئاشكراشی كردووە، “تیشك خرایە سەر ئامادەكردن و ڕێكخستنەوەی شوێنەكە بۆ بۆنە و یادەكانی شارە خۆشەویستەكەمان”.