به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین بۆ ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و هۆشداری ڕووودانی لافاو دەدات و دەشڵێت: “دوای نیوەڕۆی دوو شەممە له‌ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان ده‌بارێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، “له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه باران بارین له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی مام ناوه‌ند ده‌ست پێ بكات”.
ڕاشیگەیاندووە، “له‌كاته‌كانی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر دوو شه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئاماژه پێكراو قوڵتر ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی دابارینه‌كه زیاد ده‌كات و هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و خێرایی با چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “سه‌ره‌تا له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات، پاشان كاریگه‌ریه‌كه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت: “له‌به‌ره به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌هێزبوون و چالاكبوونی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله، باران بارین به‌شێوه‌ی لێزمه باران ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌یه له هه‌ندێ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئامێدی، چمانكێ، شێڵادزه، سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، به‌حركه، خه‌بات، هیران، قوشته‌په، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان و مه‌یدان”.
راشیگه‌یاندووه كه “له‌دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌وه باران بارین مام ناوه‌ند ده‌بێت و به‌فر بارین له‌ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت كه له‌نێوان ( 5 – 8 ) پله‌ی سیلیزی”.
ئاشكراشیكردووه كه “كاریگه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه تا ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وامی هه‌یه و باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت”.