بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان خانووە زیادەڕۆكان دەڕوخێنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەدوای لابردنی زیادەڕۆییەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیانەوە بڵاوكرایەوە”خاوەنی خانووەكانیان قەرەبووكردووەتەوە”.
سەبارەت بە هۆكاری ڕووخاندنی شوێن و خانووەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت”ئەو خانووانە رێگربوون لە پێش جادەی پشتێنەی كەلار – گردەگۆزینە و گرفتیان بۆ ئەو شۆفێرانە دروستدەكرد كە بە پشتێنەی كەلاردا هاتوچۆیان دەكرد”.