هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت



ئەمڕۆ شەممە، شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، تا ناوەڕاستی هەفتە باران، تەرزە لەگەڵ هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە، لە هەندێک ناوچە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد، لە نیوەرۆی سبەینێ-وە لەئەنجامی نزیکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست خێرای با لە زۆربەی ناوچەکاندا مامناوەند چالاک دەبێت، بە خێرای ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژھەڵاتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەی سبەینێدا کاریگەری سەرەتایی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات بەشێوەی بارانی مامناوەند و لە کاتەکانی شەودا چالاکتر دەبێت بۆ بارانی بەردەوام و بەخوڕ لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا.

وتیشی، ھاوکات خێرای با لەکاتی باران ناوبەناو چالاکتر دەبێت لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٥ کیلۆمەتر، کاتە جیاوازەکانی ڕۆژی دووشەمە چەقی بە ھێزی چڕی بارانەکە دەبێت لەسەر سەرجەم ناوچەکان بە شێوەی بەردەوام و ھەندێک کات ئاستی بارانەکە بەخوڕ دەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە و ھەندێ ناوچەش تەرزە بارین دەبێت، بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوای ساردەی لەگەڵ ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە ناوچەکە دەگرێتەوە ھەر لە رۆژی دووشەمە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٤ تا ٦ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ و سبەینێ نزمتر دەبێتەوە و کەشێکی سارد دروست دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا، لە نێوان ئێوارەی دووشەممە بۆ بەرەبەیانی سێشەمە، بەھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامی شەپۆلەکە ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری حاجی ئۆمەران ئەو ناوچە شاخاویانە ئەبێت کە بەرزیان زیاتر لە ١٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە تا نیوەرۆی سێشەمە بەردەوامی دەبێت و دواتر کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە .

باسی لەوەشکرد، لەماوەی درەنگانی سبەی شەو تا ئێوارەی دووشەمە کە چەقی ئەم شەپۆلەیە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەبێت بە تایبەتیش لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری، سنوری ئیدارەی سۆران، سنوری قەزای ئاکرێ، ئامێدی و بادینان بەگشتی پێشبینی زۆرترین رێژەی بارانبارین لەو ناوچانەدا دەکرێت کە ڕێژەکەی لە نێوان ٦٠ تا زیاتر لە ١٠٠ ملیممەترە، لە سەرتاسەری ناوچەکانیشدا ڕێژەی باران لەسەروو ٤٠ بۆ ٥٠ ملیممەتر چاوەروان دەکرێت تا نزیک ١٠٠ ملیممەتر، لە ناوچەکانی دیکەشدا سنوری پارێزگای سلێمانی، کەرکوک، دھۆک و ئیدارەی راپەرین ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی ئاستەنگی ھاتوچۆ دەبێت لەسەر ناوچە نزمەکان ئەو شوێنانەی رێرەوی ئاوی باراناویان پێدا تێپەردەبێت یان کۆدەبێتەوە، لەماوەی ئەم بارانەدا ھەموو شوێنەکان پەڵەدانیان مسۆگەرە.

 

ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لەئەڵمانیا گرت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات
پێت ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لەئەڵمانیا گرت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات
شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار