كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ پاره‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت



وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، خه‌ڵك هه‌یه‌ بازرگانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و مانگانه‌ ١٥٠ هه‌زار دیناری كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت، خه‌ڵكیش هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینه‌ و ١٠٠ هه‌زار دیناره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەچوارچێوەی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “پارێزگاره‌كان و خێرخوازان كارده‌كه‌ن داموده‌زگاكانی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی خانه‌كان و په‌یمانگه‌كان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، ده‌بێت هه‌مووتان سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن و قه‌رزارباریان بین، خانه‌كانی ئێمه‌ ماڵن و ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامی گاز و به‌نزین و نه‌وت و خواردن و شیر و دایبی و پێداویستیه‌كانی منداڵ هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشینه‌ی مانگانه‌ی چوار ملیۆن دینار بووه‌ ئێستا گه‌یاندومانه‌ته‌ ١٠ ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كورتهێنانمان هه‌یه‌ و ناتوانین هه‌موو پێداویستیه‌كانیان پڕبكه‌ینه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك یاسای كه‌مئه‌ندامان ده‌رچوو ئه‌و په‌رله‌مانتار بووه‌ و ئه‌وكاته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌ك پاره‌كه‌ دانرا كه‌ نابێت هیچ كه‌مئه‌ندامێك له‌ ٢٥٠ هه‌زار دینار كه‌متری هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كی هه‌بێت به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كی نیه‌ ١٥٠ هه‌زار دیناری هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ ١٠٠ هه‌زار دیناری هه‌یه‌، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ناعه‌داله‌تی زۆر هه‌یه‌.

وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت، “هه‌یه‌ بازرگانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و مانگانه‌ ١٥٠ هه‌زار دیناره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، خه‌ڵكیش هه‌یه‌ موچه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام موچه‌كه‌ی ٣٠٠ هه‌زار دیناره‌، خه‌ڵكیش هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینه‌ و ١٠٠ هه‌زار دیناره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مانه‌ هه‌مووی هی پێشتره‌ و ئێستا بۆ ئێمه‌ بەجێ ماوە”.

پارتی: بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت
پێت پارتی: بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت
وەزیری پەروەردە پرسی “هەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن”ی یەکلاکردەوە
دوات وەزیری پەروەردە پرسی “هەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن”ی یەکلاکردەوە
پەیوەنیدر