پنتاگۆن پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و چین دەکات



پنتاگۆن پێشوازی لە بڕیاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کرد، کە پەکین زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر پچڕاندی.

وەزارەتەکە ئاماژەی بە گرنگی ڕێککەوتنی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە سەرهەڵدانی ململانێیەکی نەخوازراو.

وتەبێژی وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی هێشتنەوەی هێڵەکانی پەیوەندی نێوان هەردوو سوپا بە کراوەیی کردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵە تێگەیشتن و دروستبوونی قەیران و ململانێکان.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سانفرانسیسکۆ، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و چینی ڕاگەیاند، ئەم ڕاگەیاندنە دوای دیدارەکەی لەگەڵ هاوتا چینیەکەی هات.

پاش ئەوەی سەرۆکی چین بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردە ئابوورییەکانی کۆڕبەندی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە کالیفۆرنیا، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا چینیەکەی لوتکەیەکیان ئەنجامدا.

کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن
پێت کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن
بایدن: بە نەتەنیاهۆم وت داگیرکردنی غەززە هەڵەیە
دوات بایدن: بە نەتەنیاهۆم وت داگیرکردنی غەززە هەڵەیە
پەیوەندیدار