“پێویستە لایەنە سیاسییەکان دڵی هاووڵاتیانی کوردستان بدەنەوە نەک دڵی خۆیان بە جەرگی بێگانان بدەن”



پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە لایەنەکان و دەڵێت: پێویستە کورد ناکۆکییە ناوخۆییەکانی تێبپەڕێنێت و نەبێتە بەشێک لە شەڕو ئاشوب و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، دۆخی ناوچەکەو دنیا؛ لە دۆخێکی هەستیارو ناهەموارو مەترسیدارو پڕ لە ئاڵنگاریی و دەستشکاندنەوەو پاکتاوکردندایە؛ ڕوداوەکان زۆر خێرا دەڕۆن و دەگۆڕێن، ئەگەر هۆشیارانەو بەرپرسیارانە مامەڵەنەکرێت، ئەوا؛ باشوری لوبنان دەبێت بە غە*ز*ز*ە، سوریا دەبێت بە باشوری لوبنان، عیراق دەبێت بە سوریا، پێچەوانەکەشی ڕاستە.

دەشڵێت:”وەک هەمیشە دەیڵێمەوە؛ پێویستە کورد ناکۆکییە ناوخۆییەکانی تێبپەڕێنێت و، نەبێتە بەشێک لە شەڕو ئاشوب و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان”.

راشیگەیاندووە، پێویستە؛ لایەنە سیاسییەکان؛ دڵی هاووڵاتیانی کوردستان بدەنەوە، نەک دڵی خۆیان بە جەرگی بێگانان بدەن. کورد لە مێژە فەرمویەتی: ئەوەی بکات بێگانە پەرستیی، دوایی هەر دێنێت؛ نوشستیی..

بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
پێت بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
‎گۆڕان بڕیاریدا خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت
دوات ‎گۆڕان بڕیاریدا خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت
پەیوەنیدر